زاملى: پلانمان هەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی قەیرانی سوتەمەنی

سیاسی
  • 14-04-2022, 15:29
  • +A -A

    بەغداد- INA

    حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستکردەوە، كە تاوتوێ پلانەكان دەكرێت  بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی كەمی سوتەمەنی.
    زاملی  لەمیانەی دانیشتنێکیدا کە میوانداری ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوت کرد کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو وتی: "چەند پەرلەمانتارێك داوای میوانداریکردنی ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوتیان کردووە لەسەر قەیرانی سووتەمەنی لە بەغداد و چەند پارێزگایەكی تر. ئاشكرایكرد كر وەزیری نەوت دواتر ئامادە دەبێت چونکە لەدەرەوەی بەغدایە".
    زاملی ، جەختیشیکردەوە: "ئێمە لایەنگری وەزارەتی نەوتین، بەڵام دەبێت هۆکارەکانی قەیرانی سوتەمەنی بزانین" و جەختیشی کردەوە کە "چەندین پرسیار لە دەستەی پێشکەوتووی وەزارەت دەکرێت" لەوانە: هۆکاری قەیرانەکان، پشتیوانی وەزارەت بۆ بەروبوومی نەوتی و پاڵاوگە نەوتیەكان، ئایە پاڵاوگە نەوتیەكان بەهەموو توانایەكییەوە بەرهەم دەهێنێت.
    وتیشی: "ئەو چارەسەرانەی کە وەزارەتی نەوت لەسەر قەیرانەکە پێشکەشی دەکات تاوتوێ دەکەین، بەتایبەتی لەسەدا 90ی پارەی عێراق هی نەوتە"، وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران پلانی هەیە بۆ وەزارەتی نەوت و پێویستە وەزارەت لە ئاستی بەرپرسایەتی بێت.