زاملی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبووه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی

سیاسی
  • 14-04-2022, 14:28
  • +A -A

    بغداد-INA


    جگێری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی.

     په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" جگێری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت سازكرد سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌ سوته‌مه‌نی. 

    هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زه‌رانی نه‌وت دوێنێ چوار شه‌ممه‌ راگه‌یاند" ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی نییه‌، ئاماژه‌ به‌ گرتنی 5 وێتسگه‌ی به‌نزینی دا كه‌ كاری به‌قاچاغبردنی ده‌كرد.