بەغداد / INA
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆهیچ وڵاتێک.
فواد حسین لەمیانەی دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی ئێرانی وتی" عێراق پابەندە بەپتەوکردنی پەیوەنیەکانی لەگەڵ ئێران و پابەندیشە بە هەماهەنگیەکانی لەسەرجەم بوارەکانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ،وتیشی عێڕاق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران وەیان بۆسەر هەردەوڵەتێکی دی. جەختیشی لەوەکردەوە کە عێڕاق ئامادەیە لەهەموو بوارەکاندا هاریکاری بکات بەلایەنی ئەمنیشەوە بۆ قەدەغە کردنی هەرهەڕەشەیەک کە بەرەوڕووی ئێران ببێتەوە لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئێرانی ابراهیم ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەو هاوبەشیە ئایینی و کەلتووریانە کرد کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە ئاماژەشی بەوە دا کە ئەم پەیوەندیانە سنوورە ئاساییەکانیان تێپەڕاندووە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیارە ئەم پەیوەندیە برایانەیە پتەوتر بکات وڕوونیشی کردەوە کە تاران و بەغداد ئەمنیەت و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و دوژمنان ناتوانن لەمبارەیەوە دەستوەربدەن و کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە جەختی کردووەتەوە سەر
یەکپارچەیی خاکی عێڕاق ویەکگرتوویی ئایین و ئایینزاکانی عێڕاق، هەروەها ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران پێشبینی ئەوە دەکات کە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی عێڕاق بوارنەدەن کە هیچ بوونێکی بیانی لەسەرخاکیاندا نەبێت کە مایەی هەڕەشەبن بۆ سەر ئێران چ لەناو حکومەتی فیدڕالی و چ لەناو هەرێمی کوردستان وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران حاڵەتی برایەتی سەلماندووە بۆ دراوسێکانی خۆی بەشێوەیەکی کردەیی.