بەغداد /INA
بەئومێدی باڵا بردنی ڕۆژنامەگەری عێراقی ودەسکەوتی زیاتر سبەینێ ڕۆژی هەینی کۆنگرەی هەڵبژاردنی سەندکای ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت لەژێر دروشمی ڕۆژنامەنووسانی عێراق چاوی گەلن بۆئایندەیەکی پڕلە خۆشەویستی وئاشتی ، سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی مؤید اللامي بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA )ڕاگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنانە ئاکارێکی دیموکراسیانەیە وبەشەفافیەتەوە لەژێر چاودێری دادوەریدا بەڕێوەدەچێت وئەوانەش کەخۆیان پاڵاوتووە دەرەنجامی خزمەت و دەسکەوتەکانیان لەهەڵبژاردنەکاندا دەدوورنەوە و ئەوانەش هەڵدەبژێردرێن کە دەتوانن دەسکەوتی پیشەیی بۆ ئەندامانی سەندیکامسۆگەربکەن. لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کە پاڵێوراوە بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سەندیکاکە محمد سلام بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ( INA) ڕاگەیاند کە سەندیکا بەندەرێکی کردەییە کە لەڕووی چالاکیەوە ئاوێتە دەبێت لەگەڵ هیواو خواستی ئەندامانی و هیواشی خواست کە ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێک بێت بۆ
پەڕەپێدانی کاری ڕۆژنامەنووسی و دەرکردنی لەو کێشانەی کەتیایدایەتی ئەویش لەڕێگای پاڵاوتنمان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنەکەی ، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی ئەمینداران وپاڵێوراوبۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سەندیکا علاء الحطاب بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ڕاگەیاند کەهیوامان زۆرە بەوەی کە بەهایەکی زیاتر بەدەست بێنین لەو دەسکەوتانەی کەهەیە ئەویش بەپاڵاوتنمان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەندیکا لەم هەڵبژاردنەدا و وتیشی کەکارنامەیەکی تێرو تەسەلمان هەیە کاردەکەین بۆجێبەجێکردنی پاش سەرکەوتنمان لە پڕۆسەکە.
هەروەها ڕۆژنامەنووس حمودی غریب بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وت ئەنجومەنێکمان دەوێت کە پارێزگاری بکات لەسەر دەسکەوتەکان ودەسکەوتی دیکەشمان بۆ بەدەست بهێنێت.
هەروەها پاڵێوراو بۆ نەقیبی سەندیکا عبدالکریم یاسر بەئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند کەهیوایەک لەئارادایە کە ئەنجومەنێکی ئەووتۆ پێکبێت کەهاوکاری کاری ڕۆژنامەگەری بکات و متمانەی ڕۆژنامەنووسان بەدەست بهێنێت و هەوڵیان بۆبدات کەبەهایان لەکۆمەڵگادا ڕەسەنه بکات ، پاڵێوراوی نەقیبی سەندیکا خاتوو نجاة الزغبي وتی هیواخوازە کەبەردەم مێژووی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ڕابوەستێت کە پڕەلە دەسکەوت هەر لە جەواهیریەوە بۆ اللامی.