وەزارەتی پلاندانان: حکومەتی ئێستا یاسای بودجە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات

سیاسی
  • 14-04-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغداد /INA

    ئەمرۆ پێنج شەممە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند،حکومەتی ئێستا یاسای بودجە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات
    ماهر حەماد، بریکاری تەکنیکی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ی ڕاگەیاند: "حکومەتی ئێستا یاسای بودجە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات، بەڵکو دەیهێڵێتەوە بۆ حکومەتی داهاتوو".
    وتیشی: "یاسای پشتگیری لەناکاو ئاسایش و خۆراک چارەسەر ئەو فەراغە دەکات تا ئەو کاتەی بودجەی نوێ پەسەند دەکرێت".
    پێشتر سەرۆک وەزیران داوای لەهێزە سیاسییەکان کردوە کەهەوڵی جدی بدەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر هاوکێشەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەت و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و کارکردن لەسەر بودجەی 2022 و جێبەجێکردنی پابەندییەکان بەسەر هاوولاتیاندا.
    ھاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی پێشتر داواکارییەکی ئاراستەی حکومەت کرد بۆ ناردنی بودجەی 2022 و تێبینیشیکرد کە ئەو داواکارییە لەسەر بنەمای یاساو دەستوورە.