سەلاحدین / INA
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان لەپارێزگای سەلاحەدین ڕۆژی پێنجشەممەوە تەئکیدیکردەوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی سەرەکی لەپارێزگاکە کەسێ ناحیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و پردەکانی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند
بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی (چاککردنەوەی بەشە زیانلێکەوتووەکانی ڕێگای عەبایجی - دوجەیل - بەلەد 23 کیلۆمەتر لە دواوە و پێشەوە) لە ڕێگای گشتی (بەغدا - موسڵ).
وتیشی: "پرۆژەکە گوژمەی 4 ملیۆن و 995 هەزار و 700 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە و بۆ ماوەی جێبەجێکردنی کارەکە (179) ڕۆژ، ئاماژە بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کراوە کە جێ بەجێیدەکات، ھەروەک وتیشی"کار کردن لێی کاتێک دەست پێ دەکرێت کە ڕێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن و گرێبەستی پرۆژەکە واژۆ بکرێت".