وەزارەتی کشتوکاڵ پرۆژەی گونجان لەگەڵ گەردەلوولی خۆڵ ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 14-04-2022, 14:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ پێنج شەممە وەزارەتی کشتوکاڵ  ڕایگەیاند ساڵانە زریانی خۆڵبارین ڕوو لەزیادبوون دەکات و هاوکات ئاماژەی بەچاککردنەوەی 10 مێرگی ئاو  لەسەحرای ڕۆژئاوا کرد و تەئکیدیشیکردەوە کە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی گرێبەست لە چوارچێوەی  بەبڕیاری ژمارە 315.
    سەرمەد کامل، بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی بەشی کۆنتڕۆڵکردنی دارستان و چۆڵبوون لە  وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند.
     "هەموو ساڵێک گەردەلولی خۆڵ لە زیادبووندایە و بەشێکن لە گۆڕانی کەش و هەوای جیهان و وشکەساڵی لە ناوچەکەدا".
    ئاماژە بەوە دەکات کە "کاری بەشەکە لە ناوچە بیابانیەکانە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەردەلوولە خۆڵبارینەکان
    هەروەها باس لەزیادبوونی ڕووەک و سەوزەوات لەو ناوچانەدا دەکات
    وتیشی"هۆکاری کەمبوونەوەی ڕووەک و سەوزایی و بەرکەوتنی ئەو وڵاتەیە بۆ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە وشککراوەکان کە کاریگەری نەرێنیی لەسەر کەش و هەوای وڵاتەکە داناوە،
    ناوبراو، وتیشی: "سەرەڕای زیادەڕۆیی لەسەر زەوی و کشتوکاڵی پەراوێزخراو، هاوڵاتیان زەوییەکە تاڵان دەکەن و ئێستا لە قۆناغی وشکەساڵیداین"، دەشڵێت"پێویستە هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بدرێت بۆ ئەوەی ئەمە چارەسەر بکرێت"
    ھەروەک وتیشی: "هەوڵی ناوخۆ لەڕێگەی کاراکردنی یاساکان و کاری ڕێنماییەکان و زیادکردنی تەرخانکردنی داراییە"راشیگەیاند ئەو تەرخانکردنانە کەم نین و بەرزخوازیش نین، چونکە تەرخانکردنی دارایی وەزارەتی کشتوکاڵ کەمترە لە وەزارەتەکانی تر".
    سەرمەد کامل ئاشکراشیکرد"لەو ناوچانە بەتایبەت لە لای ڕۆژئاوا خاڵی گەرمی ئەمنی هەن کە شایەتحاڵی بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریست و تاوانبارەکانن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە"
    ئەمەش ڕێگرە لە کارکردنمان لەوێ، هەروەک  بوونی پاشماوەی جەنگ و مینەکان کە ڕێگری ترن لە کارکردنمان"
    ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا کە"  کێشەی پشتێنە سەوزایی تێکەڵییەکی زۆری هەیە، پارێزگا هەیە  هەڵیانگرتووە، بەڵام هیچ جێبەجێکردنێک نییە، داواشیکرد  بە هاوکاری نەتەوەیی  نێوان وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆ گەڕاندنەوەی سەوزایی عێراق بکەن.
    ئاشکراشیکرد کە لە سەحرای ڕۆژئاوا 35 مێرگی ئاو هەیە و لە ئێستادا بۆ 10 مێرگ کەم بۆتەوە، کە هەندێک لەوان دوای ڕزگارکردنی ناوچەکان  قۆناغی کارکردن تێدا بەردەوامە بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەیان."
    وتیشی "پرۆژەی "حوض الحماة " یەکێکە لەو پرۆژە گرنگانەی کە خزمەتمان دەکات لە دروێنەکردنی ئاو لە بیابان و گەشەپێدانی سەوزایی، بەڵام بەهۆی باری ئەمنییەوە وەستاوە."
    سەبارەت بە کێشەی مووچەی خاوەن گرێبەستەکان  ئەوە بەرێوەبەرەی وەزارەت وتی"هەوڵ هەیە چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی خاوەن گرێبەستەکان بدۆزرێتەوە کە بە بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە " جەختیشی لەسەر پێویستی "پشتگیریکردنی کرێکاران لە کاردا" کردەوە.