وەفدێکی باڵای ئەمنی بۆ چاودێری ئۆپەراسیۆنەکان گەیشتنەکەرکوک

ئەمنی
  • 14-04-2022, 11:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ پێنج شەممە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری و فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لیوا ڕوکن ساڵح ناسر ئەلعامری  گەیشتە کەرکوک بۆ بینین و بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی پۆڵا".
    لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق  (INA) بڵاویکردەوە، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لیوا ڕوکن ساڵح ناسر ئەلعامری گەیشتە بارەگای  ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکا لە کەرکوک بۆ بەمەبەستی بینین و بەدواداچوونی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لەلایەن یەکەکانی هێزە تایبەتەکانی سوپای عێراقەوە لە "وادی ئەلشایی" ئەنجام دراوە".
    راشیگەیاندوە کە "مەبەستێکی تر سەردانەکەی جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ بینین و بەدواداچوونی یەکەکانی دەزگای دژەتیرۆرە  لە ناوچەی "وادی زاغیتۆن" لە باشوری کەرکوک "
    دوێنێ چوارشەممە، خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چەکوشی پۆڵاینی ڕاگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان و گشتگیر دەستی پێکردوە، بۆ گەڕان لە "وادی ئەلچای و دۆڵی ئازگیتۆن" لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی نزیک زنجیرە چیای حەمرین.