بەغداد /INA
سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە پشتگرتنی یەکدی بۆدووبارەنەبونەوەی کارەساتەکان مەزنترین ڕێزلێنانە لە شەهیدەکان، لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) کەوت سەرۆک کۆمار وتی ئێمە یادی ئەو تاوانە دەکەینەوە کەدیکتاتۆریەت دژ بە مەدەنیەکان ئەنجامی دان لەکوردستاندا، روونیشی کردەوە کە ئەم تاوانە بووەهۆی ڕاگواستنی هەزارەها هاووڵاتی و شاردنەوەی شوێنی تەرمی قوربانیان وناشتنیان لەگۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هەروەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست وباشووریش ئەم تاوانە دەکرا ، تەنها لەبەرئەوەی ستەمیان قبوڵ نەدەکرد ،جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتگیری یەکدی ودادپەروەری گەورەترین ڕێزە بۆ شەهیدان.