بەغدا/INA
ئەمرۆ پێنج شەممە نرخی ئاڵوگۆری دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان جێگیر بوو.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 148 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بووە، هاوکات نرخی کڕینی دۆلارەکەش 147 هەزار و 750 دینار بووە بۆ هەر 100 دۆلارێک
بانکی ناوەندیی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بکات، چونکە نرخی کڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی 1450 دینار بووە و هاوکات نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بەبڕی 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێک دانراوە، ھەروەک نرخی فرۆشتنی بۆ هاوڵاتیان بۆ هەر دۆلارێک 1470 دینارە