رافدین ژمارەی کردنەوەی حیسابی توێژە جیاوازەکان بۆ مانگی ئازار لە بانکەکەی بڵاو دەکاتەوە

ئابوری
  • 14-04-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغدادINA
    ئەمرۆ پێنج شەممە بانکی ڕافیدەین ژمارەی کردنەوەی ژمێری بانکی بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بۆ مانگی ئاداری ڕابردوو کە کراوەتەوە بڵاو کردەوە  
    ئەو بانکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاویکردەوە، تیایدا هاتووە: " کردنەوەی ژمارەی حسابات  بۆ هاوڵاتیان و بەشەکانی دیکەی  کۆمەڵگا لە لقەکانی بەغدا و پارێزگاکان لەماوەی مانگی ئازار دا بریتی بوە لە 5834 حسابی پاشەکەوتکردن بە دینار و دۆلار "
     "ژمارەی ئەو ئەژمێرانەی  لە مانگی ئاداری ڕابردوو کراونەتەوە گەیشتە 569 حساب ، بە دینار و دۆلار، هاوکات هەژماری پاشەکەوتکردن بە بڕی 4 هەزار و 727 حیساب بە دینار و دۆلار،
    جگە لە ژمارەی هەژمارەکانی  (سپاردن)کە دانان دەکاتە 538 حیساب"
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بانکەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کردنەوەی حساب بۆ هاوڵاتیان کە دەیانەوێت پارەکەی خۆیان بە بانکەکە بسپێرن و بەپێی ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە دامەزراوەکە  دیاریکردون ، ھەروەک کڕیارانی بانکەکە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی
    لقەکانی بەغداو پارێزگاکان بکەن