زاملی : خوازیارین ڕێککەوتنی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سیمنز کارابکەینەوە بۆ چارسەرکردنی کێشەی کارەبا

سیاسی
  • 14-04-2022, 10:39
  • +A -A

    بەغداد /INA

    جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی ئەمڕۆڕۆژی چوارشەممە جەختی لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتننامەکەی نێوان عێراق و
    کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی کردەوە بۆ چارسەرکردنی کێشەی کارەبا ،نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە وتی کە زاملی لەنووسینگەکەی خۆیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا
    (مارتن بیغر) و شاندی یاوەری دەرفەتە هاوبەشەکانیان تاووتوێ کردووە وباسیان لە پتەوکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیان کردووە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا
    هەروەها زاملی بەگوێرەی ئەم  بەیاننامەیە ئاماژەی کردووە بەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی هەردوولا ئەویش
    لەڕێگای هێنانی ژمارەیەکی زۆر لەکۆمپانیا ئەڵمانیەکان کە ناوبانگێکی باش و ڕەسەنیان  هەیەلە بازاڕەکانی عێڕاقدا ڕوونیشی کردەوە کە عێڕاق 
    دەرفەتی چاوەڕوانکراوی تیادایە
    لەئێستادا لەکەرتە ئابووریەکاندا لەوانە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی وکارەباوکەرتی تایبەت
    ، زاملی وتی  دەوڵەت لەئێستادا بەتەمایە کەسوود لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەربگرێت بۆ بەگەڕخستنی پلانەکانی وەبەرهێنان ،هەروەها وتی ئەم پلانە دەرفەتەکان واڵادەکات هەمبەر کۆمپانیا ئەڵمانیەکان تاکو بەگەرم گوڕیەوە کارلەسەر ئەم کەرتانە بکەن وعێڕاقیش خوازیارە لەم 
    پێناوەدا دیسانەوە ڕێککەوتننامەی سیمنز کارابکاتەوە زۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی دی لەنێوان هەردوولا