ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌" ئاشكراكردنی سه‌رپێچی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ له‌پارێزگای نه‌جه‌ف

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 09:19
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئاشكراكردنی سه‌رپێچی و وسه‌رپێچی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌وڵه‌ت و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف راگه‌یاند. 

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌به‌یاننه‌مه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كۆپیه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ راگه‌یاند‌"  تیمی كاری لێكۆلینه‌وه‌ له‌نه‌جه‌ف له‌ده‌سته‌ی نیشته‌جێ له‌دیوانی پارێزگا سه‌رپێچی كارگیری و یاسایی له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌ك به‌به‌های (2,000,000,000) ملیار دینارئاشكرای كردووه‌، وتی" ئه‌م پرۆژه‌ له‌چوار چێوه‌ی كاره‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوه‌رۆی پارێزگا جێبه‌جێكراوه‌ وخاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ش  هه‌وڵی هه‌ڵاتن داوه‌ له‌رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌ له‌سه‌ریه‌ك كه‌مركردنه‌وه‌ی گشتی.

     هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ تیمی ده‌سته‌ له‌دوو پرۆسه‌ی جیادا له‌شاره‌وانی نه‌جه‌ف ئاشكرای كردووه‌ یه‌كه‌مان ریگریكردن بووه‌ له‌سه‌رپێچیكردن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌هاوڵاتیانه‌وه‌ كه‌ویستووه‌ وێتسگه‌یه‌كی به‌نزین له‌سه‌ری دروست بكات. هه‌روه‌ها ئه‌ویتریش له‌شاره‌وانی نه‌جه‌ف بووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی نووسراوی یه‌كیك له‌په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی پاركیك به‌شێوه‌ی موساته‌حه‌ له‌گه‌ره‌كی وه‌فا و ئاشكراكراوه‌ كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر دراوه‌ زیاد له‌وه‌ی كه‌ بۆی ته‌رخانركراوه‌.