لە ئایندەیەكی نزیكدا هەر دوو كێڵگەی نەوتی ( قەیارە و نەجمە) دەخرێنەوە كار دوای ئەوەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێرانكران

  • 10-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: لەسەر داوای وەزارەتی نەوت ئامادەكارییەكان بۆ بەكارخستنەوەی هەر دوو كێڵگەی قەیارە و نەجمە دەستیپێكردوە، دوای ئەوەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێران كران. پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) راگەیاند: لیژنەكانی وەزارەتی نەوت سەردانی هەر دوو كێڵگەی نەوتی قەیارە و نەجمەیان كردوە بەمەبەستی ئاگارداربوون لە پێداویستیەكانی ناوچەكە. وتیشی هەر دوو كێڵگەی نەوتی قەیارە و نەجمە دوچاری وێرانبوون هاتن دوای تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و كشانەوەی دەستی كار لێیان، لە ئێستاشدا وەزارەتی نەوت وادەیەكی دیاریكردوە بۆ دوبارە بەكارخستنەوەی ئەو دوو كێڵگە نەوتییە لەچەند رۆژی داهاتوودا.