بەغدا / INA
ئەمرۆ چوار شەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران ریگەیاند کە حکومەت سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر چەندین قەیراندا و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە لە قۆناغێکی هەستیارداین و دەبێت چەکەکە تەنیا دژی دوژمنانی عێراق هەڵبگیرێت،
کازمی لەکاتی بەشداریکردنی لە خوانی مانگی ڕەمەزاندا وتی: "لەخودا داوادەکەین، ئەم مانگە پیرۆزە بۆ ئێمە و ئێوە و هەموو عێراقییەکان بە خێر و تەندروستی تێپەربێت.
وتیشی: "کاتێک لەنێو کەسوکاری شەهید و بریندارەکانمدا بم دەبێت کڕنۆشی رێزگرتن بۆ ئەو قوربانیانە بگرین کە هەموو تواناکانیان بۆ عێراق بەخشیوە و بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە سەلامەت بین"
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ناردوە کازمی، رایگەیاند: "من لە بەرامبەرمدا کەسوکاری شەهیدان دەبینم لە هەموو ھێزکانمان بەبێ جیاوازی، لە سوپا و جەماوەر و پۆلیس و شەڕی دژی تیرۆر و هەواڵگری و پێشمەرگە"
ھەروەک کازمی وتی: "چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئێوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و بەرپرسیارێتییەکە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو خێزانانەی کە قوربانیان داوە بۆ عێراق بەتایبەتی کە خێزانەکان لە هەموو پێکهاتەکانن و دیمەنەکان، دەری دەخەن کە گەلی عێراق بەیەکگرتووی و یەکخستن دەمێنێتەوە .
سەرۆک وەزیران وتیشی:" ئێمە ساڵانێکە بە هەلومەرجێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕین و دەبێت پێکەوە کاربکەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو تەحەدایانە بۆ ئەوەی ئەوەی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە و چیتر منداڵەکانمان بێ باوک نەبن و خانمەکان بێ ھەوسەر نەبن"
کازمی راشیگەیاند " کە شکستێکی دەوڵەت بەرامبەر کەسوکاری شەهیدان و برینداران هەیە و لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەنگاوی گەورەمان ناوە بۆ پشتیوانیکردنی کەسوکاری شەهیدان و برینداران و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان"
سەرۆک وەزیران روونیشیکردەوە" ئەمڕۆ لەقۆناغێکی هەستیارداین لەدروستکردنی عێراق و نابێت چەک لەنێوان عێراقیەکاندا ھەڵبگیرێت و تەنھا دەبێت بۆ تیرۆریستاندا هەڵبگیرێت"
وتیشی: "حکومەت زۆر کاری کردووە و سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر چەندین قەیراندا و ھەروەک قەیران هەیە کە نەمانتوانیوە بەسەریدا زاڵ بین و پێویستمان بە کات و سەبرە و "نابێت ناکۆکیەکان ڕاکێشین بۆ نێو ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حزبی بۆ ئەوەی لە خوێنڕشتن و قوربانییەکان دوور بینەوە لە شەڕ و پێکدادان"
وتیشی: "دەبێت کار بۆ منداڵانی ئەو شەهیدانە بکەین کە قوربانیان داوە، بۆیە داوا لە برایانم دەکەم لە پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان دەنگ لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک خێراتر بکەن، چونکە بودجە نییە و پابەندی خۆمان بۆ خەڵک جێبەجێ بکەین"