تەھران / INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند سەقامگیری سوریا بۆ عێراق گرنگە
فوئادحسێن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ "حسێن ئەمیر عەبدولھیان " هاوتا ئێرانیەکەی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئامادەی بوو ، وتی
"سوپاسی حسێن ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەین، کە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ڕاشکاوانەمان هەبوو"
وتیشی: "ئێمە باسی پەیوەندی بازرگانی و ئابووریمان کرد و لە هەموو کۆبوونەوەکاندا تەوەرێکی گونجاومان هەیە بۆ ئاسانکردنی سەردانی گەشتیارانی ھەردوو وڵات "
ھەروەک وتیشی:"تەوەرەکەی تر کە پەیوەندی بە ئاسایشی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە هەیە، کاتێک کێشەی ئەمنی هەیە، دیالۆگ ڕێگای چارەسەرییە"
ئاماژەی بەوەدا کە : "گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندییە هەرێمییەکان و دیالۆگی ئێران و سعودیە کرد"
ئاشکراشیکرد: "دیالۆگی ئێران و سعودیە بەردەوامە و لە چوارچێوەی نوێنەرانیەتی نێودەوڵەتیدا دەمێنێتەوە"
جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگیی ڕۆڵی عێراق لەنزیککردنەوەی دیدی نێوان لایەنە ئێران و سعودیەکان
روونیشیکردەوە کە : "ئێمە پشتگیری لە ئێران دەکەین بۆ هەبوونی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان"
وەزیری دەرەوە هیوای خواست دانوستانەکان بەردەوام بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی یەمەن و جەختیشی لەسەر پێویستی " سەقامگیری لەسوریا کردەوە چونکە کاریگەری لەسەر لایەنی عێراقی هەیە"