باسل عەزیز: گۆرانی عێراقی لە جیهانی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا دەنگدانەوەی ھەیە

هونەر
  • 13-04-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/INA 


    هونەرمەند "باسل عەزیز " تەئکیدیکردەوە کەگۆرانی عێراقی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوەوە لەجیھانی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا. 
    عەزیز لەساڵی 2000 عێراقی بەجێهێشت و چەندین بەرهەمی پێشکەش کرد کە بەدەنگی شاخی  گۆرانیەکانی ناوی داوەتەوە لەلایەن گۆرانیبێژە ناسراوەکانی عەرەبەوە . 
    عەزیز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند: "دوای جێهێشتنی عێراق رووی لە ئیمارات کردوە و پێوابوە کە ئەستێرەبوونی پێویستی بە دەرفەتێکی ترە ، بەتایبەتی گوتنی گۆرانی شێوەزاری عێراقی لە وڵاتانی عەرەبی پێویستە"
    باسل عەزیز ئەوەشی وت: "گۆرانییەکانی "يمدي" و "يا حبيب القلب" تێکستەکەی لەلایەن عەلی بن سەلیمەوە نووسراوە، ملودیەکانی "یا نورا" لە فۆلکلۆری عێراقی  وەرگیراوە  و سەرکەوتنێک گەورەی بەدەستھێناوە  و ئاماژەی بەوە کرد کە "چەندین ئاوازی بۆ هونەرمەندانی عەرەب لەوانە "سابیر ئەروباعی ، شەمس ئەلکوەیت، میریام فارس، دیانا حەداد، دایانا کارزۆن، یارا، سعود ئەبو سوڵتان، محمد ئەلسەلم، بلقیس ئیمراتی و چەندانی تر داناوە"
    وتیشی: "زۆربەی ئەو گۆرانیبێژانە داوای ئاوازی عێراقی دەکەن بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کەنداو و ئەمڕۆ گۆرانی عێراق گەیشتووەتە سنووری خۆی و بڵاوبووەتەوە بۆ جیهانی عەرەبی و نێودەوڵەتی وەک بەڵگەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە بەدەستهاتوون، پێش ساڵی 2007 تەنیا نازم غەزالی و سەعدون جابر و کازم ئەلسەحەر ناسراوبوون بە گۆرانی عێراقیەکان.
    باسل عەبدولعەزیز لە ئێستادا زنجیرەی "رحيق" رۆڵ دەگێرێت لەگەڵ  ڕۆڵی عەلا حوسێن و سەعد موحسین.