بەغداد/ INA
ئێوارەی چوار شەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران بە بەشداری ژمارەیەک لەکەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان بەربانگ و خوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کردەوە .
لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان "مستەفا کازمی " بە بەشداری ژمارەیەک لەکەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکانیە قارەمانەکان ئامادەی بەربانگی ئێوارە خوانێکی مانگی رەمەزانی پیرۆز بوو.