تەھران / INA
وەزیری دەروەی ئێران رۆڵی عێراقی لە نێوەندگیری ریاز و تاران بەرزنرخاند.
ئەمرۆ چوار شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو "حسێن ئەمیر عهبدولهھیان " ووتی: هیوادارین ناوچەکە ئارامی و سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
وتیشی: "گرنگترین کێشەی دوولایەنە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بوو لەسەر سنوورە وشکانییەکانی ھەردوو وڵات.
ھەروەک وتیشی: "پەیوەندییەکانمان لە ھەموو ئاستەکان زۆر باش و بەھێزن، وەک ئەوەی زیادکردنی بازرگانی چوار ئەوەندە لەلایەن حکومەتی پێشووەوە"
ھاوکات گرنگی عێراق و ڕۆڵی هەرێمی و نێوەندگیریی نێوان ئێران و سعودیەی بەرزنرخاند
ئاشکراشیکرد : لایەنێکی دی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە یەمەن و گرنگی چارەسەری سیاسی و دەستوەرنەدانی وڵاتانی دەرەوە و چارەسەری ناوخۆیی گەلی یەمەن بوو"
راشیگەیاند : لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئەفغانستان و پەرەسەندنەکانی بەرکەوتنی چەند رۆژێک لەمەوبەری شوێنە دیپلۆماسییەکان کرا و کاردانەوەکانی دانانی گوڵ بۆ شوێنی هێرشەکە بەرزنرخێنرا"