بەغداد /INA
بەناوی خودا
ئەوکاردانەوە جەماوەریەی کە دژ
بەوانە ئەنجامدرا کە سەربەئایینزا هەژمارکراون کە داوای ئەوەیان کردبوو کە مەزارگەکان بڕووخێنرێن خاوەن کاردانەوەکان شتێکی باشیان کردووە چونکە بەرگریکردنە
لەئایین وئایینزا و خۆشەویستیەکیشە بۆ مەعسومەکان سەلامی خودایان لێ بێت لەهەمانکاتیشدا تووڕەبوونێکە لەپێناو هەقدا،بەڵام پێویستە ئەوانە بسڵەمێنەوە لەڕووخاندن و سووتاندنی مزگەوت و تەقاندنەوەی... تەنها ئەوەندە بەسە کە دایان بخەن و نەیەڵن فیتنەگێڕەکان سرووتی نەشیاوی خۆیانی تیادا ئەنجام بدەن ، چونکە داڕماندنی مزگەوت لەمەترسی ڕووخاندنی مەزارگەکان کەمترنییە... پیرۆزگەکان ومزگەوتەکان و پەرستشگەکانتان بپارێزن
وەک تکایەکی جەختکراو
رەمەزانێکی پیرۆز
براتان :مقتدی الصدر