ڕاوێژکارێکی کازمی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ڕێگاکان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 13-04-2022, 16:30
  • +A -A

    بەغداد / INA


    ئەمرۆ چوار شەممە "سەباح عەبدوللەتیف" ڕاوێژکاری ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرەی سەرۆک وەزیران  ڕایگەیاند گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ڕێگاوبان و هاوکات دووپاتیشیکردەوە کە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی لەسەر ڕێگای "حوولی " و "دەروازەکانی بەغدا" دەرکردووە.
    سەباح عەبدوللەتیف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ووت: پڕۆژەی گرنگ هەیە، ئەویش ڕێگای بازنەیی بەغدایە کە بەشێکی زۆری کێشەی هاتووچۆ چارەسەر دەکات و هەروەها ژمارەیەک پرد و پێنج دەروازەی دەروازەی بەغداش چارەسەر دەکات"
    وتیشی: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە ڕێنماییەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کۆمپانیا جێبەجێکارەکان بیانی و سۆپەربن و شارەزاییەکی تەواویان هەبێت"
    لەسەر ھەمان پرس پێشتریش "ساباح مشتت" ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی سەرۆک وەزیران تەئکیدیکردەوە کەڕێگای بازنەیی 40٪ لە بەغدادەوە کەم دەکاتەوە و هاوکات ئاماژەی بەپێکهێنانی لیژنەیەک کرد کە لەلایەن ڕاوێژکارێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە