دەستەی دەستپاكی بانگهێشتکردنی جێگری یەكەمی پارێگاری نەینەوای راگەیاند

ناوخۆ
  • 13-04-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد – INA

    دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوار شەممە، بانگهێشتکردنی جێگری یەكەمی پارێگاری نەینەوای راگەیاند.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوای تایبەت بە بینینی بابەتی دەستپاكی بریاری بانگهێشتکردنی بۆ جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا دەركردووە، بەهۆی باگراوەندی  ئەو كارانەی پێچەوانەی ئەرك و فەرمانەكانی ئەنجامیداوە.
    ئاشكراشیكرد: تۆمەتبار كەسێكی لە ئەنجومەنی پارێزگا دامەزراندووە ئەوە سەرەڕای نەبوونی بودجەی دارایی لە ساڵی 2020، هەروەها راكێشای پێشینەی دارایی و رێگەپێدان بە كەسێكی تر بۆ واژۆكردنی كتابەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بە پێچەوانەی یاسا.
    رونیشیكردەوە: دەركردنی بڕیاری بانهێشتکردن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوای تایبەتمەند بە بابەتی دەستپاكی، بەپێی حوكمەكانی ماددەی (331) لە یاسای سزادان دەركراوە.
    ئاشكراشیكرد: بەپێی ماددەی (331) سزای زیندانیكردن و غەرامە یان یەكێك لەو دوو سزایە بۆ هەر فەرمانبەرێك یان كەسێك لە ئەركی گشتیدا بێت دەردەكرێت كە بە ئەنقەست كارێكی  پێچەوانەی ئەرك و فەرمانەكانی ئەنجامداوە.