هەولێر – INA
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا ئاشكرای كرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراك و سەلامەتیی هاووڵاتیان، بەرهەمەكانی نەستەلەی كیندەر، كە لە وڵاتی بەلجیكاوە درووست دەكرێت، قەدەغە كرا.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراك و سەلامەتی هاوڵاتییان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێك لە بەرهەمەكانی نەستەلەی كیندەر
ئاماژەی بەوەشكرد:" هاوكات هەموو بەرهەمەكانی كیندەر بەو باج و نەمبەرانەی ئاماژەی پێكراوە كە لە وڵاتی بەلجیكا بەرهەمهێنراوە لە بازاڕەكان دەكێشێنیەوە" .
باسیلەوەشكرد:" هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانەی كە هەمان باج و نەمبەریان هەیە قەدەغەیە لە خاڵە سنووریەكان و فڕۆكەخانەكان، تا یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتە لە وڵاتە پەیوەندیدارەكان" .
وەزارەتی تەندروستی روونیشیكردەوە:" نمونەی پشكنین لەو بابەتانە وەردەگرین بە شێوەی هەڕەمەكی بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی بەرهەمەكان بۆ هاوڵاتییان، هەروەها پێویستە كاردانەوەی بەپەلە ئەنجامبدرێت لە رێگای تیمەكانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیارەكان" .