بەغدا-INA
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دەركرد كە داوا لەدەسەڵاتدارانی وەرزش دەكات هۆڵەكانی وەرزشی لەكەركوك بەكرێ بگرن و ئەمەش بووە هۆی داخستنیان چونكە یانەكان ناتوانن كرێی بدەن لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان ئەم بڕیارەی بە ناداپەروەی هەژماردەكات دەرحەق بە وەرزشی شارەكە،كەدەبێتە هۆكاری نەرێنی لەسەر واقیعی وەرزشی شارەكە،ووتیشی : پارێزگای كەركووك پشت بە داهاتی خۆی دەبەستێ،نەك بەخشینی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی .
مەروان ئەحمەد ئەلعوبەیدی بەڕێوەبەری وەرزش و لاوان لەكەركوك بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند (INA) كە ئەو رێنمایانەی لەلایەن دەسەڵاتە باڵاكانەوە دەركراون وامان لێدەكەن كار لەسەر بكەین، سەبارەت بە كرێی سەرمایەكانی دەوڵەت و لەو هۆڵە وەرزشییانەی كە تازە دروستكراون كەچەند مانگێك لەمەوبەر كراوەتەوە وكرێی گەیشتۆتە (50) هەزار دینار بۆ كاتژمێرێك.
ئەلعوبەیدی، وتیشی: دۆخی دارایی یانەكانی پارێزگای كەركوك بە تەواوی پشت بە داهاتی خۆی دەستێتەوە ، لە بەخشینی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی تێناپەڕێت و هیچ بژاردەیەكی ترمان نییە جگە لە كاركردن لەسەر ئەو رێنمایی و بڕیارانەی كە وەزارەتی دارایی دەردەچێت.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كەهاواری یانەكان بكات و ڕەزامەندی وەزیر و وەربگرێت بۆ چالاكی وەرزشی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەوە ،وە پێدانی پارە بۆ یانەكان تا هۆڵەكان بەكرێ بگرن.
ئەلعوبەیدی، وتیشی: ئەو هۆڵانەی كە یارییەكانی خولی تۆپی سەبەتە یان خولی ناوخۆیی لەلایەن فیدراسیۆنی ناوەندی كەركوكەوە ڕێكدەخرێن بە خۆڕایی دەبێت، چونكە گرنگیان هەیە لە پشتگیریكردنی لە هەڵبژاردەكانی نیشتیمانی،ئێستا كەركووك ئامادەیە بۆ هەر چالاكییەكی وەرزشی ئەنجام بدرێت،كە یەكێتییەكانی وەرزشی لەكەركووك و لەگەڵ بەهاوكاری لقەكانی وەرزشی لەپارێزگاكە،ئێستا سێ هۆڵ ئامادەیە بۆ چالاكی وەرزشی.
حەربی خالید، سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی كەركوك لە كەركوك وتی: پارێزگای كەركووك كانی پاڵەوانەكانە لە زۆربەی وەرزشەكان،وتیشی: پاڵپشت وهاریكاری وەرزشكاران لەهەموو رۆێك،بەتایبەتی شوێن وكەل وپەل وپێداوویستی تر گرنگە.
خالید، وتیشی: چەندین هەڵبژاردەی نیشتمانیمان هەیە لە شوێنە نەشیاوەكاندا بەردەوامن لە ڕاهێنانەكانیان و سادەترین كەرەستەیان نییە، چونكە ئێمە لە كاتی كردنەوەی هۆڵەكانی وەرزشدا هانیان داین بۆ ئەوەی پشتگیری ئەم بەشە گرنگەی وەرزشكارانی پاڵەوان بكەین، هەرچۆنێك بێت ئێمە سەرمان سوڕما لەوەی كە دەرگاكان جارێكی تر داخراون یان ئەو پارەیە لە یانەكان داواكراوە كە هاوردە و فیدراسیۆنیان نییە كە هیچ بودجەیەكیان نەبوو.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی لاوان و وەرزش بەهۆی گەردەلولی خۆڵبارین لەشاری كەركوك تووشی زیانی ماددی بووەوە.