بەغداد – INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوار شەممە، داوای لە لیژنەی یاسایی كرد گفتووگۆ لەبارەی یاسا پەكخراوەكان بكەن و میوانداری بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێداگرن لەسەر دروستكردنی دەسەڵاتێكی یاسایی بەهێز كە بەهەموو ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی كاربكات.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەتووە، دەڵێت: حاكم زاملی سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی كرد, هەروەك بە پێی بەیاننامەكە زاملی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: ئەمڕۆ بە فەرمی كارەكانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دوای تەواوبونی نیسای یاسایی دەستی پێكرد و داواشی كردوە لیژنەی یاسایی ئەجێندای خۆیان دیاری بكەن و راستەوخۆ دەستبكەن بە چالاكی یاسادانان و چاودێری، وتیشی: بەم نزیكانە ئەنجومەنەكە دەنگ لەسەر پاڵاوتنی ئەندامانی تری لیژنەكە دەدات.