زاملی: داوایان لەحكومەت بۆ ناردنی بودجە یاسایی و دەستورییە

سیاسی
  • 13-04-2022, 13:52
  • +A -A

    بەغداد – INA
    حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی تەواوكردنی لیژنە پەرلەمانیەكانی دیاریكرد و تویشی: داواكردنی لە حكومەت بۆ ناردنی بودجە پشتبەستوە بە یاساو دەستور.
    حاكم زاملی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ململانێ و ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسیەكان كاریگەری گەورەی كردووەتە سەر كوتلەكان بۆ بەرزكردنەوەی ناوی ئەندامانی لیژنەكان، وتیشی: زۆربەی لیژنەكان لە رۆژانی داهاتوودا تەواو دەبن، دوای تەواوكردنی 3 لیژنە.
    سەبارەت بە داواكارییەكانی لە حكومەت بۆ ناردنی بودجە، زاملی تەئكیدیكردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران یاسای و دەستورییە و ئەركی لە ئەستۆدایەو خاوەنی بریارو رای خۆیەتی، داواكاریمان لە حكومەت بۆ ناردنی بودجە پشتی بەستووە بە یاساو دەستور بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەروەها داواكارین بودجە بنێرن و دواینەخەن.
    سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراك, زاملی رایگەیاند: یاسای ئاسایشی خۆراك جێگرەوەی بودجە نیەو ناتوانێت قەرەبوی بكاتەوە، رونیكردەوە كە یاسای ئاسایشی خۆراك چارەسەی چەند دۆسیەك دەكات و لەم نزیكانە دەنگی لەسەر دەدرێت.