بەغداد-INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵێکی پوچەڵکردۆتەوە بۆ ئامانجگرتنی شوێنكی گشتی گرنگ بە مووشەکی کاتیۆشا.
فەرماندەیی بەغداد لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە "بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی کە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دانراوە و بەپێی ڕێنماییەکانی فەریق ڕوكن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان،
هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوونی چەتە تیرۆریستییەکان و بڵاوەپێکردنیان و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و گەڕان وپشكنین و ئاشکراکردنی چەکداران و دووپاتکردنەوەی ڕێنماییە بەردەوامەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەکانی بەغدا.
هێزێکی فرقەی 11ی پیادەی دووەم، پۆلیسی فیدراڵی، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بازگەكان، سێ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە بە پێی ماددەی 4/1ی تیرۆر، لەکاتی چاودێریکردنی جموجوڵەکانیان لە چوارچێوەی ناوچەی بەرپرسیاریەتی شکێنەکانی تەنیشت كەرخ و ڕەسافە.
"هێزێک لە لیوای 59ی فیرقەی 6ی پیادە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەسەر نیازەکانی ئاژاوەگێڕان بۆ ئامانجی دامەزراوە گرنگ و لە کاتی گەڕان و پشکنیندا توانی دەست بەسەر (موشەکی کاتیوشا ژمارە 2، موشەک ڤالی ژمارە 2، تەقێنەرەوەی کاتی بگرێت.
وتیشی: "ئەو ماددە دەستبەسەرکراوانە بە لەلایەن بەشی ئەندازیاری سەربازیەوەبێ هیچ ڕووداوێک لە ناوچەی تەرمییەی باکوری بەغدا لابران"
ئاماژەی بەویش كرد كە: "تۆمەتباران و ماددە دەستبەسەرکراوەکان ڕادەستی لایەنە تایبەت کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە دژیان"