ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران: سێ یاسای گرنگ پێویستیان بە پەسەندكردنە

سیاسی
  • 13-04-2022, 13:40
  • +A -A

    بەغداد – INAـ فليح العبيدي 

    محمد كەریم بەلداوی پەرلەمانتاری عیراق لە هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو یاسا گرنگانەی دیاریكرد كە كە پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بكرێن.
    بەلداوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كۆمەڵێك یاسا داڕێژراوەو لەوبارەیەوە داواكارییمان پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ گفتووگۆكردن و پەسەندكردنی، لەوانە یاسای سندوقی سەروەری و یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوەی عێراق  و یاسای ئاماری گشتی و دانیشتوان و یاساكانی پەیوەست بە وەزارەتەكان و دەزگا ئەمنیەكان، هەروەها ئەو یاسایانەی پەیوەستە بە پێداویستیەكانی هاوڵاتیان جگە لەوانەی حكومەت دەینێرێت.
    ئاشكراشیكرد: دواكەوتنێكی گەورە هەیە لە دەرچوون و خوێندنەوەی یاساكان، بۆیە پێویستمان بە بەردەوامی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانە، جگە لە پێویستی حكومەت بۆ پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی، لەگەڵ خێراكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ ، تەئكیدیشیكردەوە: كە پێویستە گرنگی بە لایەنی یاسادانان بدرێت.