بەغداـ INA
سەرپەرشتیاری یانەی ئەمانەی بەغدا ئەحمەد عیزەت موسەوی تەئكیدیكردەوە كەتیپەكەی ئامادەیە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یانەی سناعە ببێتەوە و سوورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە.
موسەوی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی گوت: ئامانجی یانەكەمان لە یاری ئەمڕۆوە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن و دووركەوتنەوەیە لە ناوچە مەترسی و مامەڵەكردن لەگەڵ یاریەكە وەك یاری كۆتایی، چونكە ئێمە نزیكین لەو چوار یانەیەی كە لە خشتەكە دواكەوتوین.
موسەوی وتیشی: یانەكەمان سوورن لە ئەنجامدانی یاریەكی باش و فڕاندنی سێ خاڵەكە و هەڵسانەوە لە خشتەی گشتیدا، دەزانن كە پشووی زیاتر لە 37 ڕۆژ بۆ دواخستنی یارییەكەمان لە خولی پێشوودا بەرامبەر ئەلجەویە بەهۆی بەشداریكردنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیاییەوە، ئەو كاتێكی باشی پێداین بۆ ئەوەی خۆمان بەباشی بۆ ئەم رووبەڕووبوونەوە ئامادەبكەین.