بەغداد – INA
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوار شەممە رێككەوتن لەسەر دەستنیشانكردنی سەرۆكی لیژنەكەو جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی لیژنەكە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لیژنەی یاسایی بە ئامادەبوونی حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكە رێككەوت لەسەر دیاریكردنی محمد عەنوز بە سەرۆكی بەتەمەن، هەروەها رێبوار هادی بە جێگری یەكەمی سەرۆك و عەبدولكەریم عەبتان بە جێگری دووەمی سەرۆكی لیژنەكە.