زاملی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به‌كاره‌كانی

سیاسی
  • 13-04-2022, 13:06
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA


    جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن كرد. فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانشی هه‌واڵی عێراقی ( INA ) به‌ده‌ست كه‌تووه‌ راگه‌یاند" زاملی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی كردووه‌. هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپیكردن بوو ب ئه‌رك و كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌خولی ئێستا وباسكردنی مێكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می لیژنه‌كه‌.