بەغداد -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە فواد حوسێن وەزیری دەرەوە بەسەرۆكی شاندێكی باڵا سەردانی تاران دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە،وتی: "وەزیری دەرەوە فواد حوسێن بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا كە پێ هاتووە لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشمانی و چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنی سەردانی ئێران دەكەن.
وتیشی: "سەردانەكە بەشێكە لەگفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكانی نێوان بەغداو تاران"