بەغداد – INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی عەمارە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار مەحمود كە نازناوی سەرخی هەڵگرتووە دەركرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی عەمارە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار (مەحمود عەبدولرەزا محمد) كە نازناوی (مەحمود سەرخی) هەڵگرتووە دەركرد.
هەر لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: فەرمانی دەستگیركردنەكە بەپێی حوكمەكانی ماددەی (372)ی سزادان كە سزای ئەو كەسانە دیاریدەكات كە بە رێگایەكی گشتی هێرشدەكەنە سەر بیروباوەڕی یەكێك پێكهاتە ئاینیەكان یان بێڕێزیكردن بە نەریتەكانی.