بەغداـ INAـ حهیدهر فهرمان
بۆ یەكەم جار لەمێژووی لەشجوانی عێراقدا یاریزانێكی تەمەن 15 ساڵ لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی 3 مەدالیای زێڕی بە دەستهێناوە، بردنەوەی مهدالی زێڕ لە (سوپ ڤێزێك جۆنیۆڕ)، هەروەها مهدالی زێڕ لە (جونیۆڕ بدی بلدیك) و مهدالی زێڕ لە (كلاسك بدی بڵدنك) ی پیاوان لە ژێر 168 سانتی متر، ئەوە گەنجە نەجەفی موستەفا واسق ئەلساعدی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی سەردانی كردوه وئەم دیمانەی لەگەڵ سازكردوه.
كوڕ لەسەر رێبازی باوكیه:
مستەفای واسقی گەنج گوتی: تەمەنی چونە ناوئەم وەرزشە تەنیا دوو ساڵە، خۆشەویستی بۆ یاری لەشجوانی، بەهۆی پشتیوانی وهاندانی باوكیەوە بووه كە پاڵەوانی جیهان بووە لە وەرزشەكەدا.
سەرەتا:
سەرەتاكانم لە ساڵی 2019 بوو كە دەستم بە ڕاهێنان كرد لە هۆڵەكەدا كە تایبەت بوو بەم وەرزشە و كاتێك هەستم بە وەڵامدانەوەی جەستەم كرد بۆ ڕاهێنان، لێرەوە هەستەكانم لەسەردەمی پەتای كۆرۆنا و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەستی پێكرد و دواتر حەزم لە وەرزشی زیاتر بوو و گرنگیم زیاتر بەم وەرزشەدا، پاشان بەشداریم كرد لهچهند پاڵهوانیهك و پلهی یهكهمم بهدهست هێنا.
مەدالیا ڕەنگاوڕەنگەكان
وتی: لە یەكەم بەشداریمدا ترس و دڵهراوكێم ههبوو، بەڵام دوای ئەوەی سەركەوتم بۆ سەر ستەیج و سەیركردنی ڕۆژژمێری ناوبژیوانان، ترسم ڕەوییەوە و پاشان تەركیزم بۆ مهدالی زێڕ چوو ، و سێ مەدالیای زێڕم لە وەرزشی لەشجوانی بەدەست هێنا كە دوایینیان بەشداری كردن بوو لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (سایتك) كە لە وڵاتی ئیمارات بەرێوەچوو، ووتیشی : هەستكردن بە بردنەوە هەستێكی خۆشە،هەموو ئەم سەركەوتنانەش بۆ چاكەی باوكم دەگەرێتەوە،چونكە ئەو پاڵنەر و پاڵپشتم بوو لەم یارییە لەناوخۆی عێراق.
یاریێكی گرنگە
مستەفا، دەشڵێت: لەشجوانی هەرچەندە وەرزشێكی تاكەكەسییە، بەڵام لە وەرزشەكانی تری كەم ترنیە، وەكز تۆپی پێ و بۆكسینگ و زۆرانبازی ،لە ئێستادا كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئەم وەرزشە بۆ ئەوەی ببێتە وەرزشێكی ئۆلۆمپی.
وەرزش و خوێندن
ئەم وەرزشە لەئاست ورێگری كەم نەكردۆتەوە لە خوێندن، بۆیە وتی: بەردەوام دەبم لە خوێندن و خوێندن تەواو دەكەم، هیوا دەخوازم خوێندنەكەم لە بواری وەرزشی یاخود خواردنی وەرزشی تەواو بكەمە، هەروەها ئاواتەخوازم بۆ بەردەوام بوون لەم وەرزشە لە وڵاتەكەم،بۆ ئەوەی بەشداری لەپاڵەوانێتییە جیهانییەكان بكەم و ناوی وڵاتەكەم بەرز بكەمەوە.