بەغداد - INA
بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسی و بوومەلەرزەزان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە دۆخی كەشوهەوای ئەو وڵاتە بۆ ڕۆژانی داهاتوو لە كاتێكدا پێشبینی كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵی بارین دەكات كە زۆربەی پارێزگاكان گرتووەتەوە.
ئاژانسەكە لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشتوە ڕایگەیاند: "كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممە لەناوچەكانی ناوەراست و باكوور تۆزێك هەور دەبێت بەڵام لەناوچەی باشوور هەندێ هەور دەبێت لەگەڵ پشكە باران و برۆسكە و دواتر بەرەو ساماڵ دەبێت بۆ شەوی هەمان رۆژ، پلەكانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات نزیكی رۆژانی پیشوو تر دەبیت.
بەڵام بۆ رۆژی هەینی كەش وهەوای وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك هەور وپلەكانی گەرماش لەناوچەی ناوەراست و باكوور تۆزێك بەرزدەبنەوە بەڵام لەناوچەی باشوور بەهەمان شێوەی رۆژانی پێشووتر دەبن.
هەروەها بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو بەهەمان شێوە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەور و پلەكانی گەرما لەهەردوو ناوچەی باكوور و ناوەراست هەندێك بەرز دەبنەوە بەڵام لەناوچەی باشووری وڵات بەهەمان شێوەی رۆژانی پێشووتر دەبن.
بەڵام بۆ رۆژی یەكشەممە كەش وهەوای وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرماش لەناوچەی ناوەراست و باكوور تۆزێك بەرزدەبنەوە بەڵام لەناوچەی باشوور بەهەمان شێوەی رۆژانی پێشووتر دەبن.
هەروەكو لەخشتەكانی خوارەوە دیارە: