بەغداد – INA
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵا ژمارەیەك لە وەزیرانی پەیوەندیدار كۆبوەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پەسەندكردنی یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خواراك و گەشەپێدان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاند: لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی حەسەن كەعبی چاویكەوت بە ژمارەیەك لە وەزیرانی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەكلاییكردنەوەی پەسەندكردنی یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خواراك و گەشەپێدان.