بەغداـ INA
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی نەجەف تەها شیرعەلی تەئكیدیكردەوە كەتیپەكەینا ههموو ئامادهباشیهكی كردووه تا سێ خاڵەكانی یارییەكەی بەرامبەر بەنەوتی ناوەڕاست بەدەستبهێنێت و درێژە سەركەوتنەكانی بدات و بەتایبەت ئەم سەركەوتنەی دوای بەسەر یانەی نەوتدا و نزیك بوونەوە لە چوارگۆشەی زێرێن بە پاڵپشت وهاندانی جەماوەرەكەی.
عەلی ئەمڕۆچوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەركەوتنی نەجەف بەسەر نەوتی ئەلوەسەت لە یارییەكەی ئەمڕۆدا زۆر گرنگە بۆ نزیكبوونەوە و كەمكردنەوەی جیاوازی لەگەڵیدا، چونكە جیاوازییەكەی ئێستا شەش خاڵە.
عەلی، وتیشی: ڕووبەڕووبوونەوەكانی نەجەف لەگەڵ نەوتی وەسەت بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆرەوە دیاری دەكرێت و هیوادارین ئاستێكی شایستەی پێشكەش بكەن كە ناوبانگی ئەو دوو یانە بێت.
لای خۆیەوە هادی جابر راهێنەری گۆڵپارێزی نەوتی ناوەڕاست گوتی: ڕوبەڕوبونەوەی نەجەف گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە ئەو دوو تیپە چانسی وەكو یەكییان هەیە.
جابروتیش: "ئەو دوو یاریزانی تەواو ئاماەدكار وكادیری راهێنەران و تەكنیكی گەورەیان هەیە، بۆیە یارییەكە بە ئامادەبوونی هاندەرانی هەردوو تیپەكە خۆشی و جۆش و خرۆشێكی زۆر دەبینێت.