ئیدارەی گەرمیان بە فەرمی ووشكەساڵی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 13-04-2022, 12:26
  • +A -A

    هەولێر –INA    

    شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری  ئیدارەی گەرمیان بە فەرمی ووشكەساڵی ڕاگەیاندو ئیدارەكە داوای بەهاناوەچونی بەپەلە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
    ئەمڕۆ چوار شەممە، شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری  ئیدارەی گەرمیان لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواچوونی بۆ كرد تیداڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین كەم بوو، ئەوە بۆتەهۆكاری ووشكەساڵی و داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەپەلە بودجەیەكی پێویست بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ووشكەساڵی دابین بكات و دەستیش بە دروستكردنی بەنداو بۆ ساڵانی داهاتوو بكات تاوەكو سود لە بارانی زستان وەربگیرێت بۆ كاتی ووشكەساڵی.
    هەروەها لە كونگرەكدا وتیشی:ئەم وشەكە ساڵییە زیانێكی زۆری دەبێت بۆ ژینگە و كشتوكاڵی ناوچەكەمان.