بەغداد -INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٢٩ كەسی بە. تاوانی توندڕەوی ئایینی لە چەند پارێزگایەکی ڕاگەیاند.
دەزگاكە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشتوە وتی: "بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە لە هەڵمەتە بەرفراوانەکەی بۆ دادگاییکردن و دەستگیرکردنی ئەو تاخمانەی کە لە ڕەوتە توندڕەوەکان ئاینی هەوڵی تكدانی شیرازەی گۆمەڵگا دەدەن و هێرش دەكەنە سەر ڕەمەز ئاینییەكان.
هەروەها لەڕاگەیندراوەكەدا هاتووە : "مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیویانە ٢٩ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە سەر بەو ڕەوتە توندڕەوانە بوون لە پارێزگاکانی بەغدا و زیقار و بابل و قادسیە و موسەنا و بەسرە و میسان و واسیت و نەجەف"
ئاماژەی بەوەدا : " لێدوانەکانی تاوانباران تۆمارکراوە و ڕەوانی لای دادوەرییە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە"