سەید حەكیم: پلانی بەدكاری هەیە بۆ گێڕانەوەی فیتنە

ناوخۆ
  • 13-04-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغداد – INA

    سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدی لە بوونی پلانە بەدكارییەكان بۆ گێڕانەوەی فیتنە لە رێگەی بەركارهێنانی مەزارە پیرزەكانەوە كردەوە، و  داواشی لە حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری كرد بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێكدا بكەن كە بیەوێت ناكۆكی و فیتنە دروست بكات.
    بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی رەوتی حیكمە كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، سەید عەمار حەكیم ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر مەزارە پیرۆزەكان و بانگەشەی لەناوبردن و لابردنیان ئیدانەكراو و رەتكراوەیە و پرۆژەی گوماناوی لەخۆدەگرێت، لەسەر بنەمای بیروبۆچوونە لادەرەكان لە كاتێكی مەترسیدار و هەستیاردایە.
    ئاشكراشیكرد: دەركردنی ئەم بانگەوازە بە باشی ئاگاداری پێگەی بەرزی مەزراەكان و پیرۆزییان لە دڵی ملیۆنان ئیماندار لە عێراق و جیهاندانە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆ رێگری لە فیتنەیەكی كوێر بكەم دەمەوێت سود لەم دۆخە سیاسییە سەختە وەربگرم و داوا لە گەلەكەمان و گەلانی ئیسلامی بكەم كە ئاگاداری ئەو پیلانە خراپكارییانە بن كە بۆ وروژاندنی فیتنە دەكرێن، داواش لە حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەكەم بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێكدا بكەن كە بیەوێت ناكۆكی و فیتنە دروست بكات.