سەعد عەبد وئەلحەمید: هەڵەی بەرگری هۆكاری دۆڕاندنی سقوڕ بوو

وەرزش
  • 13-04-2022, 11:24
  • +A -A

    بەغداـ INA

    دوو پسپۆڕی تۆپی پێ دۆڕانی  یانەی قوە جەوییە لەگەڵ یانەی مۆمبای لە گەڕی  دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بۆ هەڵەی  كوشندەی بەرگری دەگەڕێنەوە.
    یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی سەعد عەبدولحەمید لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباح كە سەر بەئاژانسی هەواڵی عێراقە (INA)  ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی :  شەقامی وەرزشی هیواخواز بوو كە سقوڕ بە هەمان ئاستدا دەربكەون كە لە كاتی یاری كردنەوەی گەڕی یەكەمی ئاسیادا دژی ئەلجەزیرە ئیمارات پێشكەشی كرد و 3 خاڵی بەدەست هێنا،تا بتوانێ هەنگاوێك بۆ قوناغی دووەمی نزیك بێتەوە بەڵام ئەمە رووی نەدا وبووە هۆی پاشەكشێی قوە جەوییە  بۆ ناوچە بەرگری،دوای گۆڵەكەی حەمادی ئەحمەد،بۆیە یانەی بەرانبەر توانیان بۆ دووجار بگەنە گۆڵی گۆڵپارێز  محەمەد ساڵح لەدوو بۆنەدا.
    عەبدولحەمید ئەوەشی وت: چەندین هۆكاری  یەك لەدوای یەك ڕێگریان لە سەركەوتنی دووەم كرد بۆ نوێنەری تۆپی پێی كیشوەریمان،گرنگترینیان بەكەمزانینی  تواناییەكانی  یانەی ڕكابەرە كەت،بەتایبەتی دوای تۆماركردنی گۆڵی یەكەم و هەروەها هەڵەی بەرگری و كەم تەركیز و لكاندن بە شێوازی یاری كردن، ئاماژە بەوە دەكات كە شین پۆشەكان ڕۆڵی دروستكەری  یاری لە دەست دابوو، دوای یاری نەكردی كرار نەبیل یاریزانی ناوەراست كە كاریگەری هەبوو.
    لەلای خۆیەوە  راهێنەر موهەند محەمەد عەلی  ڕوونیكردەوە كە  یاریزانانی قوە جەوییە چەندین هەلی ئاسانیان بەفیڕۆدا بەتایبەتی لەنیوەی یەكەمدا كەدەیانتوانی زوو یاریەكە یەكلایی بكەنەوە، بەڵام پەلەكردن و كەمی تەركیز بوە هۆی تۆمارنەكردی گۆڵی زیاتر بۆ سقوڕ.
    ئەو ئاماژەی بەوەدا كە لێدانە سزاكە بۆ تپی مۆمبای،مۆراڵی دا بە یانە هیندستانیەكە  بۆ گەڕانەوە بۆ كەش و هەوای یاریەكە و پاشان پێوەرەكانی بە قازانجی خۆی گۆڕی و بەمەش توانی یەكەم سەركەوتنی خۆی بەدەست بهێنێت لە یەكەم بەشداریدا لە پێشبڕكێكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی تۆپی پێی ئاسیا.
    موهەند كۆتایی بە قسەكانی هێنا و وتیشی: چانسی مانەوە هەیە بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغی دووەم،تا باشترین ئاستەكانی خۆیان لە یارییەكانی داهاتوو پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی خاڵی بەنرخ بەدەست بهێنن تا قۆناغی یەك ببڕن و بۆ قۆناغێكی پێشكەتوو تر هەنگاو بنێن لە خولی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا.