بەغداد – INA
بانكی ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كە هیچ دراوێك بەناوی (دۆلاری لیبی) بوونی نیە، هۆشداریشیدا لە گرتنەبەری رێكاری یاسایی بۆ هەركەسێك كە بازرگانی یان هەر جۆرە بازاڕگەریەك بۆ هەر جۆرە كاغەزێكی ساختە بكات.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا باس لە بوونی دراوی دۆلاری لیبیا دەكەن جگە لە ساختەكاری و بەكارهێنانی دراوی ساختە هیچی تر نیە.
ئاشكراشیكرد: بانكی ناوەندی مافی خۆی دەپارێزێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا تایبەتەكان رێكاری یاسایی دەگرێتەبەر دژی هەر كەسێك كاغەزی ساختە بەكاربهێنێ یان بازاڕگەری بۆ بكات.
وتیشی: ئامانجی بانكی ناوەندی لەم رێكارانەدا بە مەبەستی زامنكردنی سەلامەتی كەرتی دارایی و بانكی عێراق و پاراستنی مافی هاوڵاتیانە لە ساختەكاری.
جێی وەبیرهێناوەیە پێشتریش بانكی ناوەندی لە 26/7/2020 هۆشداریدا لە ساختەكاری كە رەنگە لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە ئەو كارانە بكرێت.