بەغداـINA
ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی (14) ی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی كەنار دەریا بەسێ یاری دەستپێدەكاتەوە كە هەموویان كاتژمێر 3 ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
یەكەم ڕوبەروبونەوە لە یاریگای ئیتحاد لەوەزارەتی لاوان و وەرزش بەرێوەدەچێت لەنێوان ریزبەندی یەكەم یانەی مەسافی وەسەت بەرانبەر یانەی معقەل ی ریزبەندی شەشەمی خولەكە،یانەی مەسافی وەسەت بەدوای سێ خاڵەگەیە،تا لە لوتكە خۆی توندتربكات وهەر لە پێشەنگی ئەم خوڵە بمێنێتەوە.
یاری دووەم یانەی مەسافی جنوبی ریزبەندی دووەم ،میوانداری یانەی ئەلنجدەی سێ یەمی ریزبەندی دەكات،هەردوو یانە خوازیاری سێ خاڵەكەن بۆ كێبڕكێی خولی نایابی تۆپی پێی كەنار دەریا.
سێیەمین یاریش كە یاریگا نیل میوانداری دەكات،لە نێوان یانەی حدود ی دواهەمین ریزبەندی خولەكە رووبەڕووی یانەی نیل دەبێتەوە، یانەی نیل دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانەكەی یاری پێشوو بكاتەوە،تا خۆی لە چوارگۆشەی زێڕینی خولەە ببینێتەوە.