دەستەی نەزاهە زیاتر لە سێ ملیار دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزینەی دەوڵەت

ناوخۆ
  • 13-04-2022, 11:05
  • +A -A

    بەغداد -INA

    دەستەی نەزاهە تەئکیدیکردەوە، کەهەوڵەكانیان یارەمەتی دەربووە لەگەڕانەوەی زیاتر لەسێ ملیارو نیو دینار بۆ گەنجینەی دەوڵەت و بڕی غەرامەی یەکێک لەکۆمپانیا بیانیەکانی نەوت کە لەپارێزگای واسێت کاردەکات
    دەستەی نەزاهە لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، تیدا هاتووە : "ئەو نا سەرپێچیانەی کە بۆ کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست - کێڵگەی نەوتی ئەحداب بەستراوەتەوە، سەبارەت بە بەكڕێگرتنی و کارکردنی پەمپە بندەستەکان و نەکەوتنی ئەو بڕە غەرامەی کە لایەنی چینی كە كاركەرە لە كۆمپانییەكە تا ئێستا هێچ ئیجرائاتێكی لەگەڵ نەكراوە لە لایەن نووسنگەی لێکۆڵینەوەی واستی سەر بەدەزگاكەمان
    وتیشی: "بە پێی ئەو كارڕێیانەی کە لیژنەی نەزاهە لە دۆسیەی تاواندا ئەنجامیان داوە و ڕێکارەکانی پێشوو لە قۆناغی هەواڵدا، کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست سزاكانی لە کارپێکەری چینی کێڵگەی ئەحداب کەمکردەوە"
    کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیە كە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بە (٣,٥٥٨,٠٠٠,٠٠٠)ملیار دینارە.