جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی تەئکیدی لەبەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی كێشەكان

سیاسی
  • 13-04-2022, 03:30
  • +A -A

    بەغداد -INA
    شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم، تەئکیدی لەبەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە و هەل ماوە بۆ دەسپێکردنی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان
    لە راگەیەندراوەكە كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  بڵاویكردەوە  و ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەستت كەوت تیدا هاتووە شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەنووسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە سەید عەممار حەكیم  سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەی نیشتمانی و وەفدی هاوڕێی ژمارەیەک کەسایەتی لەخۆگرتبوو لەسەرکردەکانی ڕەوتی حیکمەو لەدیدارەکەدا سەرجەمی پێشکەوتنەکانی بارودۆخ و ڕووداوەکانی سەر گۆڕەپانی عێراقیان تاوتوێکرد  كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەم قۆناغەدا كرد.
    لەڕاگەیندراوەكەدا هاتووە : "سەرباری باسکردنی هەوڵەکانی لایەنەکانی پرۆسەی سیاسی و هێزە نیشتمانییەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی و دۆخی چەقبەستوی پێکنەهێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی وڵات کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕاستی دۆخەکە هەبوو، کۆمەڵێک کێشە هەیە  دیارترینیان نەبوونی بوودجەی فیدڕاڵی، گرانی نرخی بازاڕ و کەمی خزمەتگوزاریەکان .
    بەپێی راگەیەندراوەکە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردووەتەوە و هەل ماوە بۆ دەسپێکردنی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان و هاوبەشەکان لە پرۆسەی سیاسیدا و بەرەو پێشەوە چوون بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان بەتایبەتی لەبەردەم هەموو دەستكەوتەكان و كاتەكانی بەردەم دەستوور.