كەركوك – INA
كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە رێوشوێنی نوێی بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگاكە راگەیاند.
ئەندازیار عەدنان محمد خەڵەف بریكاری بەڕێوەبەری لقی دابەشكردنی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بڕیاریداوە بە زیادكردنی لیژنەی دابەشكردنی بەشەكانی سوتەمەنی بۆ 13 لیژنە لە سەرەتادا لە سبەینێ رۆژی چوارشەممەوە، وتیشی: كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بەردەوامە لە دابینكردنی پسوڵەی سوتەمەنی لە رێگەی لیژنەكانیەوە بەپێی سەنتەری كۆبوونی خۆراك لە رێگای بەنزینخانەو گۆڕەپانەكانی نەوتەوە.
ئاشكراشیكرد: كۆمپانیاكە كاردەكات تا ئەو كاتەی دواین هاوڵاتی پارێزگاكە پسوڵەی سوتەمەنی بۆ دەكرێت و پێویستە هاوڵاتیانیش هاوكاربن چونكە زۆر گرنگە بۆ ئاسانكاری بەمەبەستی گەیشتنیان بە پسوڵەی سوتەمەنی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات