به‌غداـ INA
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌سن نازم ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه لیژنه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌كاره‌با وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ وه‌رزی هاوین.
نازم له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی حه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وپه‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) تێدا ئاماده‌بوو وتی" لیژنه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌كاره‌با وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ وه‌رزی هاوینی داهاتوو.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌وه‌زاره‌ته‌كان كردووه گوێ له‌سكاڵاكانی هاوڵاتیان بگرن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مرۆ به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتبوو راگه‌یاندووه" چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌پێناوی نه‌هێشتنی كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی له‌به‌رده‌م دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌وه‌رزی هاوینی داهاتوو ئه‌نجامان داوه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی كه‌رتی كاره‌با هه‌یه و راسپاره‌ده‌كانمان بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه كه هاوكار بن له‌م بواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی چاوه‌روانكراوی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌یه‌ن.
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه كه‌رتی كاره‌با كێشه و ته‌گه‌ره‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بووی له‌رێگای پلانی ستراتیژی به‌دابینكردنی كاره‌با و سووته‌مه‌نی هه‌یه، له‌هاوینی رابردوو سه‌ركه‌وتوو بوین و ئیستاش كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی پاره و پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی دابینیكردنی كاره‌با له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌ی كه‌پێش كێشمان كردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رباره‌ت به‌یاسایی ئاسایشی خۆراك.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا