كازمی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌یاسا بودجه‌ی 2022

سیاسی
  • 12-04-2022, 20:33
  • +A -A

    بەغداد -  INA            
    لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ كازمی  دوایەك ئاراستەی هێزە سیاسییەكان دەكات.
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران داوای لەلایەنە سیاسییەكان كرد كار بۆ ئامادەكردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ بكەن و هاوكات جەختیشیكردەوە كەحكومەت بڕیاری گرنگی داوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكدا.
    لەراگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە كەتیدا وتی " مانگێك پێش ئێستا لە پێش مانگی ڕەمەزان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بڕیارمان دا و ڕووبەڕووی ئەو نرخە بەرزانەی خۆراك بووینەوە كە هەموو وڵاتانی جیهان بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینەوە تووشی بوون و حكومەتیش بەرپرسیارییەتی بڕیاردانی قورسی گرتە ئەستۆ لە پێناو پارستی نرخی بازاڕ.
    وتیشی:" بەداخەوە هەندێك وەزارەت بەلێشاوی بەنەرێنی بڕیاریان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان داوەوە پێویستە وەزیرەكان هەر بڕیارێك بدەن  لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەڵێ دەوڵەت پێویستی بە داراییە ،بەڵام نابێت ئەو هاوڵاتییە ببێتە قوربانی لەم جۆرە بڕیارانە"
    وتیشی: "ئێمە زنجیرەیەك بڕیارمان داوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی لەوانە كردنەوەی هاوردە و ئەم بڕیارەش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و پێویستە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە جێبەجێی بكەین و لەسەر حسابی هاوڵاتیان بەرژەوەندیەكانیان دوور بێت.
    هەروەها هاتووە: "پێویستە وەزیرەكان پابەندبن بە هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ژیانی هاوڵاتیان كە نە قابیل و نە بابەتی بەرژەوەندی كەسی و نە كاریگەری گروپە كاریگەرەكان بێت بڕیارمانداوە كە لە مانگی ڕەمەزاندا خۆراك و سوتەمەنی و كەلوپەلی تر دابیین بكەین وجێ بەجێ كردنی بڕیار لە سەر قوتی وژیانی هاوڵاتیان جێگای قبۆڵكردن نییە .
    هەروەها وتیشی: بۆ چەندین جار كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی كارەبا و وەزارەتەكانی تریش ئەنجام داوە ئەەوش بەمەبەستی ئەوەی بەربەستەكان بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ببەزێنین و لیژنەیەكی تایبەت هەیە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی كارەبا، ڕێنماییەكانمان بۆ وەزیرەكان بۆ هاوكاریكردن لەم بوارەدا، بۆ تێپەڕاندنی هەر قەیرانێكی تایبەت بێت بە وزەی كارەبا"
    هەروەها هاتووە: "میراتێكی قورس هەیە لە دەستكاریكردنی پلانی ستراتیژی بۆ دابینكردنی كارەبا و سووتەمەنی و هاوینی ڕابردوو سەركەوتوو بووین لە تێپەڕاندنی و لە ئێستادا كاردەكەین بۆ دابینكردنی پارە  هەموو ئەو شتانەی كە لەلایەن پرۆسەی بیمەی كارەباوە لەوانە ئەو شتەیە كە ئێمە لە ژێر یاسای ئاسایشی خۆراكدا بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەشمان كردووە.
    هیواخوازیش بوو كە "یاسای ئاسایشی خۆراك بەپێی دیدی حكومەت دەربچێت" بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، چونكە پێداویستی زۆر هەیە بەتایبەتی سەبارەت بە كارەبا و لە هاوین نزیك دەبینەوە و دابینكردنی سوتەمەنی و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان شكستهێنان لەدابینكردنی دەرماڵە دەبێتەهۆی قەیرانی كارەباو هیوادارین برایانی لە پەرلەمان لەمە تێبگەن و پشتیوانی لەحكومەت بكەن لەدابینكردنی پێداویستییەكانی هاوولاتیان لەڕێگەی پەسەندكردنی یاساكەوە بەشێوەیەك كەكاریگەری لەسەر ماددەی یاسا نەبێت.
    كازمی دووپاتیكردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری ناوخۆ بۆ بەردەوامبوون لە چاودێریكردنی بازرگانان و ئەوانەی سوود لەقەیران وەردەگرن بۆ قازانجكردن لەسەر حسابی هاوڵاتیان"  ڕێگە نەدەن دەستكاری نرخەكان بكەن و بەتوندی ئەوان بەرپرسیارن و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری دەستكاریكەری نرخ بدەن بە هێزە ئەمنییەكان.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە باری  ئەمنیدا وتی: "لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام كۆبوونەوەی ئەمنیمان كردووە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی و بەدواداچوونی گروپە تیرۆریستییەكان كە هەوڵی بەدەستهێنانی شوێن یان چالاكی راگەیاندنیان دەدەن بۆ سەلماندنی هەبوونیان".
    لەسەر دۆسیەی بودجەش سەرۆك وەزیران وتی: هیوادارم هێزە سیاسییەكان زۆر هەوڵ بدەن بۆ ڕێككەوتن لەسەر هاوكێشەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەت و ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و كاركردن لەسەر بودجەی ٢٠٢٢ لە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی بە هاوڵاتیان، قۆناغی داهاتوو قۆناغی دابین كردنی پێداویستی و هاوڵاتیانە و دەبێت هەموو لایەك لە ئەركی تێپەڕاندنی بەرەنگارییەكان بێت .