بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی" ده‌ستگیركردنی بكوژانی هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب له‌چه‌مچه‌ماڵ

ئەمنی
  • 12-04-2022, 20:30
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA


    به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگه‌یاند" هیزه‌كانیان بكوژانی هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب له‌قه‌زایی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركردووه‌.
    له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگه‌یاند" له‌شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / کاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع )  (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن، شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد.
    هه‌روه‌ها راگه‌یێندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت" دەستبەجێ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە سەرەنجام  هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷  / ٤ / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت 
    تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.