ەزارەتی بازرگانی ئاماری ئەو كەسانەی سەبەتەی خۆراك دەیانگرێتەوە رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 20:13
  • +A -A

    بەغداد –INAـ نه‌سار ئه‌لحاج

    وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاماری ئەو كەسانەی سەبەتەی خۆراك دەیانگرێتەوە رادەگەیەنێت و هاوكات تەئكید دەكاتەوە: كە چاویان لە یاسای ئاسایشی خۆراكە بۆ ئەوەی مانگانە سەبەتەی خۆراك بۆ هاوڵاتیان ئامادە بكەن.
    محمد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بەرپرسە لە كۆبوونی خۆراك و دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا، وتیشی: كۆبوونی خۆراك حەوت ماددەی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت، كە شەش ماددەیان لەناو سەبەتەی خۆراكدایەو ئەویتریشیان بریتیە لە ئارد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ەوزارەتی بازرگانی تایبەتمەند نیە بە پێدانی یارمەتی بۆ خێزانە هەژارەكان، ئەوە پەیوەندی بەلایەنی تری تایبەتمەندەوە هەیە، بەڵام ئەركمانە خواردن بەسەر هاوڵاتیانی عیراقیدا دابەش بكەین.
    ئاشكراشیكرد: سەبەتەی خۆراك 40 ملیۆن و 360 هەزار هاوڵاتی عێراقی دەگرێتەوە، كە بە بەردەوامی ئامادە دەكرێت، وتیشی: وەزارەت چاوی لە یاسای ئاسایشی خۆراكە بۆ ئەوەی مانگانە سەبەتەی خۆراك بۆ هاوڵاتیان ئامادە بكات.